AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٩ ١٨:٣٤

باڵوێزی ئێران لە کوەیت ئاشکرای کرد؛

دیداری پزشکیان و شێخ سەباح سەبارەت بە چی دەبێت

دیداری پزشکیان و شێخ سەباح سەبارەت بە چی دەبێت

باڵوێزی ئێران لە کوەیت بە ئاماژە بە پێداگریی سیاسەتی دەرەوەیی دەوڵەتی پزشکیان بۆ تۆکمەکردنی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، وتی: دیداری سەرۆک کۆمار لەگەڵ شازادەی جێنشینی کوەیت لە نیۆیۆرک نەخشەڕێیەکە بۆ داهاتوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد توتونچی باڵوێزی ئێران لە کوەیت لە لێدوانێک بۆ ڕۆژنامەی "النهار" بە ئاماژە بە تۆکمەبوونی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و کوەیت لە پاش دیداری عێراقچی لەگەڵ عەبدوڵڵا یەحیا وەزیری دەرەوەی کوەیت لە پەراوێزی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و درێژەی دانیشتنەکان بۆ پێکهێنانی کۆمیتەی هاوبەشی کۆنسولی و ئابووری لە حەوتەکانی داهاتوو لە تاران، هیوای خواست کە ڕێکەوتی پێکهاتنی کۆمیتەکان بەزوویی دیاری بکرێت.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە دیداری مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و شێخ سەباح خالد شازادەی جێنشینی کوەیت لە نیۆیۆرک کرد و وتی: ئو دیدارە داڕێژەری نەخشەڕێی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و کوەیت لە داهاتوویە.

توتونچی لە کۆتاییدا هەڵوێستی کوەیتی بۆ پاڵپشتی لە مافی فەلەستینییەکان و ئیدانەکردنی ڕژیمی زایۆنمی نرخاند و وتیشی: ئەم هەڵوێستە هەنگاوێکە لە پێناو داد و ئاشتی.

News ID 52178

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha